چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامی شاندی دانوستانکاری عێراق لەئەمریکا ئاشکرادەکات
  2023-02-13       974       

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی عێراق لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لەبارەی دۆلار ئاشکرادەکات.

 ئاوێنە:  فەدعەم، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایکرد، کۆبوونەوەی شاندی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە ئەرێنی بووە، لەسەر پرسی دۆلار بەغدا و واشنتۆن گەیشتوونەتە ڕێککەوتن".

بەوتەی ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگیی، ئەوان ئێستا چاوەڕێن بە کردار ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی عێراق و ئەمریکا لە بازاڕدا دەربکەوێت، هەرچەندە جێبەجێبوونی ڕێککەوتنەکە کاتی دەوێت.

بەڵام بەشێك لە میدیای عێراقیی بۆچوونیان وایە، سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ واشنتۆن و گفتوگۆکردنیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لەبارەی دۆلار و جێگیربوونی بەهای دینار، هیچی لێ سەوز نەبووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×