وەزیری دارایی عێراق: خەریكە كاركردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە تەواو دەكەین
  2023-02-13       693       

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان خەریكە كاركردن لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 تەواو دەكات و دەشڵێت، بە ئیرادەی حكومەت و خەڵك، كێشەی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار چارەسەركرا.

ئاوێنە: تەیف سامی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە وتەیەكدا لە كۆڕبەندی دارایی عەرەبی لە ئەبوزەبی، وتی، بوژانەوەی ئابوریی عێراق پشت بە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دەبەستێت، ئەمەش وای كردوە حكومەت و دامەزراوە ئابوری و داراییەكانی عێراق، بەردەوام لە ئامادەباشیدابن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و قەیرانەكان.

وتشی، ئێمە خەریكە كاركردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 تەواو دەكەین و دەست بە چاكسازیی سەراپاگیریی ئابوری لە ئابوریی عێراقدا دەكەین لەگەڵ دانانی ستراتیژێكی رون بۆ فرە چەشنكردنی ئابوریی وڵات و بەرزكردنەوەی داهات.

جەختیشی كردەوە، بە ئیرادەی حكومەت و خەڵك، كێشەی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار چارەسەركرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×