بانكی ناوەندی لەبارەی كڕینی دۆلار بە نرخی رەسمی داوایەك ئاڕاستەی گەشتیاران دەكات
  2023-02-14       804       

بانكی ناوەندیی عێراق داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن، بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی رەسمی روبكەنە ئەو بانك و نوسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو كە بەو نرخە دۆلار دەفرۆشن.

ئاوێنە: بانكی ناوەندیی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن، بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی رەسمی، روبكەنە ئەو بانك و نوسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو كە بەو نرخە رەسمییەی كە دیاریكراوە، دۆلار دەفرۆشن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەحاڵەتێكدا هەر كام لەو بانك و نوسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو، بە نرخی رەسمی دۆلاریان پێ نەفرۆشتن، ئەوا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بۆ پێشكەشكردنی سكاڵا: 07809224663 یان 07853330555.

بانكی ناوەندیی عێراق جەختی كردۆتەوە كە دەروازەكانی فرۆشتنی دۆلار لەو بانك و نوسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو، بەردەوامن لەسەر لەسەر فرۆشتنی دۆلار بەگوێرەی رێكارەكانی بانكی ناوەندی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×