بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەو بڕە پارەیە ئاشكرادهكات کە لەپێناو پڕۆژەی "بیمەی تەندروستیی" لەفەرمانبەرانی حکومەت دەبڕدرێت، دهشڵێت:"لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لێبڕینەکە دەستپێدەکات".
ئاوێنە: ئیهاب عەبدولکەریم وتەبێژ بەناوی دەستەی دەستەبەری لەوەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت:"پڕۆژەی بیمەی تەندروستیی بەشێوەیەکی بەردەوام کاری لەسەردەکرێتو لەلایەن مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستییەوە چاودێریی پڕۆسەی تۆمارکردنەکان دەکرێت".
هەروەک دەڵێت:"لەمانگی تەمموزی داهاتوەوە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بۆ بیمەی تەندروستیی دەستپێدەکاتو خزمەتگوزارییەکانی بیمە دەکەونەگەڕ".
ڕونیشیکردهوه، بڕینەکە لەسەدا یەکی موچەکە دەبێت، واتە ئەگەر موچەی فەرمانبەرێک کە بەشداریی بیمەی کردوە 500 هەزار دیناربێت، ئەوە مانگانە 5 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو فەرمانبەرەی بەشدارن لەخزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستیدا، کرێی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییەی کە پێشکەشیدەکرێت لەبەشی تایبەتیی نەخۆشخانەکانی حکومەت بەڕێژەی تەنها 10% دەدات، لەکاتێکدا کرێی خزمەتگوزاریی تەندروستیی لەنەشتەرگەرییەکان یان ئەوانی دیکە لەنەخۆشخانە حکومییەکان بەڕێژەی 25%ی کرێکە دەبێت.
ئهوهشى وتوه، "بیمەی تەندروستی، خانەنشینانو سودمەندانی موچەی پاراستنی کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە بەڕێژەیەک لەلایەن وەزارەتی کارەوە دیاریدەکرێت، هەروەک پلانی داهاتوو ئەوەیە هاوڵاتیانو کرێکاران لەکەرتی تایبەتیش بتوانن بەشداریی تێدابکەن".
بهرپرسهكهى وهزارهتى تهندروستى باسى لهوهشكردوه، "بیمەکە هاوسەری فەرمانبەرو منداڵەکانیو ئەو خوشکانەی شویان نەکردوەو بێوەژنو ئافرەتی جیابوەوەو دایکو باوکیش دەگرێتەوە، بەمەرجێک ئەگەربێتو موچەیان نەبێت".