ئەمڕۆ هەینی، کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات و تاوەکو 19ی شوبات بەردەوام دەبێت. چەندین سەرۆك و سەرۆك وەزیران و سەركردەی وڵاتان لە كۆنفرانسەكە بەشداردەبن لەوانە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
ئاوێنە: کۆنفرانسە بە گەورەترین سەکۆی گفتوگۆکردنی ئاسایش لە جیهان دادەنرێت و تاوەکو ئێستا چەندین رێککەوتنی ئاسایش و دیپلۆماسیی جیهان لەوێوە کراون.
لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆک وەزیران و 90 وەزیری دەرەوەی وڵاتان لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقاو ئەمریکای لاتینەوە بەشدارن.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی بەشدار لە کۆنفرانسەکە کۆببێتەوە.