لە چۆمان پێشمەرگەیەك لەكاتی خەودا بەدەستی كوڕەكەی كوژرا
  2023-02-17       602       

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتیەک کە پیشەی پێشمەرگەیە لەماڵەکەی خۆی لە قەزای چۆمان، لەكاتی خەودا کوژرا، دوای کەمتر لەنیو کاتژمێریش توانرا لەو ئەو روداوە، تۆمەتباری سەرەکی کە کوڕی قوربانیەکەیە دەستگیربکرێت.

ئاوێنە: شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە خەندان-ی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەشی پۆلیسۆ چۆمان لەلایەن نەخۆشخانەی قەزاکەوە ئاگادارکرانەوە، بەبونی تەرمی هاوڵاتیەک کە بەداخەوە بەهۆی چەکی جۆری کڵاشینکۆف کە هی خۆی بوە گیانی لەدەستداوەو پیشەی پێشمەرگەیەو دانیشتوی قەزای چۆمانە.

وتیشی، "دەستبەجێ مەفرەزەکانمان لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی بەڵگەو تاوان گەیشتنە نەخۆشخانەو شوێنی روداوەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەم تاوانە کە لەماڵی قوربانیەکە رویداوەو بەجۆرێکیش بوە ئەو کەسەی کە کوژراوە لەکاتی خەودا بوە".

شەماڵ دێواری ئاماژەی بەوەشکرد، "لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش گوماندەکرێت کێشەیەکی خێزانی بێت، گومانلێکراوی سەرەکی ئەم تاوانەش کە کوڕی کوژراوەکەیە لەدوای 30 خولەک لە روداوەکە دەستگیرکرا و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×