حكومەتی هەرێم لەبارەی "هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم" وەڵامی رۆژنامەی سەباح دەداتەوە
  2023-02-18       1065       

حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی راپۆرتێكی ئەمڕۆی رۆژنامەی سەباحی عێراقی لەبارەی "هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم" دەداتەوەو دەڵێت، ئەو سەنتەرو بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەکە پشتی پێ بەستوە، هیچ بنەمایەکی زانستی نییەو دورە لە ڕاستییەوە.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣، ڕۆژنامەی "الصباح"ی عێراقی، نوسینکی بڵاوکردوەتەوە کە گوایا لە ڕاپرسییەکدا "خەڵک بێ هیوا بون لە دەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا".

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم سەنتەر و بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەکە پشتی پێ بەستوە، هیچ بنەمایەکی زانستی نییەو دورە لە ڕاستییەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە "ئەگەر بەڕاستیش ڕۆژنامەی (الصباح)و ئەوانەی لە پشتییەوەن، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25ی سێپتەمبەری 2017، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێکی ئازاددا، قسەی خۆیان کردو دەنگیان بۆ جیابونەوە دا، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەکارهێنانی سوپا لە دژی خەڵکی کوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ڕیفراندۆم و ڕای خەڵکیان دایەوە."

ئەوەشی وتوە"خەڵکی پارێزگاکانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن، کە هەرێمی کوردستان لە ڕوی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەکانی دیکەی عێراقەوەیە، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوا دەکەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێک کە لە هەمو بوارەکاندا وێران و کاول بوە!"

جەختیشی كردۆتەوە كە "هەرێمی کوردستان، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستورییەو بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدو خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانەو هیچ دەسەڵاتێک تواناى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە و بە نوسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپوچ هەڵناوەشێتەوە کە پارەیەکی زۆری لێ خەرج دەکرێ و کەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە."
 

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣، ڕۆژنامەی "الصباح"ی عێراقی ، نوسینکی بڵاوکردوەتەوە کە گوایا لە ڕاپرسییەکدا "خەڵک بێ هیوا بون لە دەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا".

ئەم سەنتەرو بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەکە پشتی پێ بەستوە، هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و دورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر بەڕاستیش ڕۆژنامەی (الصباح ) و ئەوانەی لە پشتییەوەن ، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 ، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان ، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێکی ئازاددا، قسەی خۆیان کرد و دەنگیان بۆ جیابونەوە دا، بەڵام دەسەڵاتتدارانی ئەوکاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەکارهێنانی سوپا لە دژی خەڵکی کوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ڕیفراندۆم و ڕای خەڵکیان دایەوە.

خەڵکی پارێزگاکانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن ، کە هەرێمی کوردستان لە ڕوی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەکانی دیکەی عێراقەوەیە ، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوا دەکەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێک کە لە هەمو بوارەکاندا وێران و کاول بوە!

هەرێمی کوردستان ، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانە و هیچ دەسەڵاتێک تواناى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە و بە نوسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپوچ هەڵناوەشێتەوە کە پارەیەکی زۆری لێ خەرج دەکرێ و کەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە !

فەرمانگەى میدیا و زانیارى

١٨ى شوباتی ٢٠٢٣

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×