ئانتۆنی بڵینکن: "پوتین لە هەموو کەس زیاتر هەوڵیداوە بۆ بەهێزکردنی ناتۆ"
  2023-02-19       392       

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن ئاماژەی بەوە کرد ناتۆ پێکهاتەیەک نییە دژی رووسیا بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناتۆ لە ئەنجامی شەڕانگێزیی رووسیا خۆی بەهێز کردووە و رایگه‌یاند: "ڤلادیمێر پوتین زۆر لە هەموو کەس زیاتر لە جیهاندا هەوڵیداوە بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانی ناتۆ".

ئاوێنە: لە چوارچێوەی ٥٩هه‌مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئانتۆنی بڵینکن لە دانیشتنێکدا لە ژێر ناوی "بیركردنه‌وه‌ له‌ ئۆكراینایه‌كی یه‌كپارچه‌، ئازاد و ئارام"، گوتارێکی پێشکەش کرد.

بڵینکن باسی لەوە کرد بڕیاری ئۆکراینا بۆ ژیان لە ئاشتییدا هی ئۆکراینییەکانە و هێرشبەرێک و قوربانییەک لە ئارادان و رایگه‌یاند: "ئەوەی لە رووسیای چاوەڕوان دەکەین، بەشێوەیەکی هاوتەریب لە ئۆکراینای چاوەڕوان ناکەین. ئەگەر ئەمڕۆ رووسیا سەربازەکانی بکشێنێتەوە، جەنگ تەواو دەبێت، ئەگەر ئەمڕۆ ئۆکراینا واز لە جەنگ بهێنێت، ئۆکراینا تەواو دەبێت. دۆخەکە ئەوەندە سادەیە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکات لە بارەی بڕیاردان لەسەر داهاتووی خۆی، پێویستیشە دەستەبەری ئاشتیی بکرێت و رایگه‌یاند: "پێویستە ئاشتییەکە بگونجێت لەگەڵ مەرجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا. بەشێوەیەک لە شێوەکان بیانوو هێنانەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاک بە زۆرەملێ، پێشێلکارییە دژ بە بەرژەوەندی هەموو وڵاتەکان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×