سعودیە: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا بەکارهاتوون
  2023-02-19       362       

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان رایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی ئێران کە ماوەیەکی زۆرە وڵاتەکەی هۆشداری دەدات لە بارەیانەوە لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بەکارهاتوون.

ئاوێنە: فەیسەڵ بن فەرحان لە دانیشتنێکدا سەبارەت بە رۆڵی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە چوارچێوەی ٥٩مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، لەبارەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران، دانوستانە ئەتۆمییەکان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و دۆخی سووریا دوا.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند: ''سعوودیە ماوەیەکی زۆر بوو هۆشداری دەدا لەبارەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران. ئێستا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە لە جەنگی ئۆکراینادا دەبینین. پێویستە لەو بارەیەوە پەیوەندی بە ئێرانەوە بکرێت''.

فەیسەڵ بن فەرحان ئاماژەی بەوە کرد کە بە ئێران-یان راگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی چەک سوودی بۆ ناوچەکە نابێت و پێویستە رابگیرێت.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان، رایگەیاند: ''پێویست بە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان دەکرێت، بەڵام ئەمە دەبێت بە بەشداری وڵاتانی کەنداو و تێڕوانینێکی گشتگیر بێت''.

بن فەرحان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە دەوڵەتێک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی کە دوژمنایەتی هەیە لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ، هەمووان ناچار دەکات بەدوای ''بەرگرییکردن لە خۆ'' بگەڕێن.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان هەروەها باسی لەوە کرد کە پشتیوانی لە داماڵینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن لە چەکی ئەتۆمی.

فەیسەڵ بن فەرحان سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند: ''لە هەندێک بابەتدا بۆچوونی جیاوازمان هەیە. ئەمە بابەتێکی زانراوە. لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەبەرچاو دەگرین''.

دۆخی سووریا یەکێک بوو لەو بابەتانەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان هەڵوێستەی لەسەر کرد و باسی لەوە کرد کە جیهانی عەرەبیی هاوڕایە لەسەر درێژە نەکێشانی دۆخی ئێستای سووریا.

گوتیشی: ''پێویستە رەوشی پەنابەرانی سووریا لە دەرەوەی وڵات و دۆخی مرۆیی ناوخۆی وڵاتەکە چارەسەر بکرێت''.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×