ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی: دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی حزبەكەمان هێڵی سورە
  2023-02-20       626       

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، سەرجەم رێکارەکانی یەکێتی لەبارەی پەیڕەو، پرسی سەرۆکایەتی و ئەو سکاڵاو تانانەی لەدژی بڕیارەکانی یەکێتی لەدادگاکان تۆمارکرابون، بە رێڕەوی یاسایی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی یەکلاکراونەتەوەو تەواوی ئەو بڕیارانەش کە دراون، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پەسەندی کردون.

ئاوێنە: سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی  لە رونكردنەوەیەكدا كە 7ی ئەم مانگە ئاڕاستەی سەرجەم ئۆرگانەکانی حزبەكەی كردوە، ئەمشەو دوشەممە لەلایەن میدیای رەسمی یەكێتییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوەشی وتوە"تەنیا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لایەنی پەیوەندیدارە لە بڕیاردان بۆ کاروباری ناوخۆیی و هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە دەستوەردان لەم بابەتانەدا بکات و ئەگەر هەوڵێکی لەوجۆرەش هەبێت، ئەوا هەنگاوی سیاسی و یاساییمان دەبێت، چونکە هەمو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سورە."

بڵاوكردنەوەیەی ئەو رونكردنەوەیە لەلایەن میدیای رەسمی یەكێتییەوە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ دوشەممە، دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە نوسراوێكدا جارێكی دیكە لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناساندوە.

دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە نوسراوەكەیدا كە ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ئەو حزبەی كردوە، جەختی لەوە كردۆتەوە كە یەكێتی دو هاوسەرۆكی هەن كە بریتین لە هەریەكە لە ( بافڵ جەلال حسامەدین و لاهور جەنگی بورهان).

دەقی رونكردنەوەكەی سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە ئەمشەو لەلایەن میدیای رەسمی یەكێتییەوە بڵاوكراوەتەوە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×