ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان شەرعیەتدانی 9 شوێنی نیشتەجێبونی ئیسرائیلی لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو سهركۆنه کرد و ئەو نیشتەجێبونانەی بە "کۆسپ" لە بەردەم ئاشتی زانی.
ئاوێنە: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا كه به پشتیوانی هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە دهرچوه، رایگهیاند، "بەردەوامی چالاکییەکانی نیشتەجێکردنی ئیسرائیل چارەسەری دو دەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە".
ئهنجومهنهكه دژایەتی خۆی بۆ هەمو ئەو رێوشوێنە تاکلایەنانەی کە رێگری لە ئاشتی دەکەن، لەوانەش بنیاتنانی و فراوانکردنی نیشتەجێبونی ئیسرائیل، دەستبەسەرداگرتنی زەوییە فەڵەستینییەکان، شەرعیەتدانانی نیشتەجێبونەکان، ڕوخاندنی ماڵە فەڵەستینییەکان و ئاوارەبونی خەڵکی مەدەنی فەڵەستینی دوپاتکردەوە.
ئەنجومەنەکە "نیگەرانی و سەرسوڕمانی قوڵی" خۆی لە راگەیاندنی ئیسرائیل بۆ "شەرعیەتدان"ی ئەو 9 كۆمهڵگه نیشتەجێبونە و دروستکردنی ماڵی نوێ لەو شوێنە نیشتەجێبونانەی کە ئێستا هەیە دەربڕی.
هەفتەی رابردو ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی رەشنوسی بڕیارنامەیەکی بەسەر وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشدا دابەشکرد، کە هەمو هەوڵەکانی لکاندنی ئەنجومەنی ئاسایش، لەوانەش بڕیار و کردەوەکانی ئیسرائیلی پەیوەست بە نیشتەجێبونەکان، داوای کشانەوەیان بەپەلەی كرد.
له رهشنوسهكهدا داوای لە ئیسرائیل کردوە "دەستبەجێ و بە تەواوی چالاکییەکانی نیشتەجێکردنی لە ناوچە داگیرکراوەکان، لەنێویاندا قودسی رۆژهەڵات رابگرێت".
ئەم دەستپێشخەرییە ناڕەزایی ئەمریکای وروژاند کە دەسەڵاتی ڤیتۆی لە ئەنجومەنەکەدا هەیە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رەشنوسی بڕیارنامەکەی شەرمەزارکرد.