ئەمڕۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی لە بەردەم بڕیارێكی گرنگدایە
  2023-02-21       664       

دوای رووخانی سایلۆی سلێمانی، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەكە بڕیار لەسەر شوێنی سایلۆی سلێمانی بدات. رۆژنامەنووسێكیش دەڵێت یان رێگری دەكرێ‌ لەو دزییە گەورەیە یان بێدەنگی.

ئاوێنە: دوای رووخانی سایلۆی سلێمانی، بڕیار بوو شوێنەكەی بكرێتە پڕۆژەیەكی گرنگ بۆ شارەكە، بەڵام نەكرایە هیچ و ئێستە ئەو كەیسە لە بەردەم ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەكەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی شوبات، بڕیارە ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆ ببێتەوە، تێدا بڕیار لەسەر  شوێنی سایلۆی سلێمانی بدات كە بەهاكەی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلارە.

بەشدار بازیانی رۆژنامەنووس نووسیویەتی، ئەمڕۆ  دەتوانرێت 30 هەزار دەفتەر بۆ ئەم شارە ماندووە بگەڕێتەوە و لە خوران رزگار بكرێت و ئەو گەندەڵی و ئابڕووچوونە ڕوو نەدات؟ یـان بێدەنگی لێ دەكرێت بەمەبەست.

زەویی سایلۆی سلێمانی 500 هەزار مەترە، ئێستە بفرۆشرێت بایی 30 هەزار دەفتەرە و تا ئێستە نازانرێ‌ چارەنووسی چی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×