یەکەم راپرسیی کە دوای رووداوی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە ئاستی جەماوەریی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.
ئاوێنه: دامەرزاوەی" تورکیا ڕیپۆرت" بۆ لیکۆڵینەوەکە، لەدوای ڕووداوی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا یەکەم ڕاپرسیی لەناو هاوڵاتیانی تورکیا ئەنجامداوە و ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پشتیوانی لە ِرەجەب تەییب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەناو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
لەوبارەیەوە، جان سەلجوک سەرۆکی دامەزراوەکە ڕایگەیاندووە، دەنگی هاوڵاتیانی شارە کارەساتبارەکان بۆ ئەو پارتانە چووە کە بەشێوەیەکی مەیدانی لەناوچەکەدا بوونیان هەبووە و دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
باسی لەوەشکردووە کە زۆرینەی هاوڵاتیانی تورکیا لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیی و پەڕلەمانییەکەی ئەو وڵاتە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و دوانەخرێت.
لەماوەی رابردوودا ئاژانسی رۆیتەرز بەپشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە کە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا بیر لەوە دەکاتەوە هەڵبژاردنەکان لە 14 ی ئایارەوە بۆ 18 ی حوزەیران دوابخات.