به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌كه‌ی بوومه‌له‌رزه و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا "ئافاد" رایگه‌یاند كه پێشبینیی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی شوباتی 2023، ئۆرهان تاتار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌كه‌ی بوومه‌له‌رزه و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا "ئافاد" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه "له رۆژی 6ـی شوباتی 2023ـه‌وه هه‌شت هه‌زار و 550 پاشله‌رزه له باكووری كوردستان و توركیا روویانداوه كه نۆیان 6 پله و 44یان 5 پله بوون.
ئۆرهان تاتار وتی: "پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوو تاوه‌كو سێ بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه له سه‌رووی پێنج پله له ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوه‌كان رووبده‌ن".
هۆشداری به هاونیشتمانییان و هاووڵاتییانیش دا كه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان نه‌چنه نێو باڵه‌خانه زیانلێكه‌وتووه‌كان".
كاژێر 04:17 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.7 پله‌ی رێخته‌ر كه چه‌قه‌كه‌ی مه‌ره‌شی باكووری كوردستان بوو، 11 باكووری كوردستان و توركیای هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا 43 هه‌زار و 556 كه‌س له باكووری كوردستان و توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 114 هه‌زار و 505 كه‌سی دیكه برینداربوون.