مەكگۆرك بە سەردانێک گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  2023-02-24       437       

کۆشکی سپی رایگەیاند، دوای گرژییەکانی چەند رۆژی رابردوی فەڵەستین، ئەمڕۆ برێت مەكگۆرك، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا بە سەردانێک گەیشتوەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەگەڵ بەرپرسانی ئوردن، میسر، ئیمارات و سەڵتەنەتی عومان کۆدەبێتەوە.

ئاوێنه‌: چوارشەممەی رابردو بەهۆی دروستبونی گرژی لەنێوان هاوڵاتیانی فەڵەستین و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە شاری نابلس، 11 هاوڵاتی فەڵەستینی کوژران و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربون.ئا

دوای روداوەکەش ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانە لە زیادبونی گرژییەکان لە فەڵەستین، بۆیە سەردانەکەی ئەمڕۆی برێت مەكگۆرك لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتن دایە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

پێنجشەممەی رابردوش کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینیان کرد بەرامبەر هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و داوایانکرد بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان جێبەجێ بکرێت بۆ دۆزینەوەی رێکارێکی تایبەت کە گەرەنتی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەڵەستین دەکات.

ناوەڕاستی مانگی رابردوش برێت مەكگۆرك بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستان بو و لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێم، سەرۆکی پارتی و یەکێتیش کۆبوەوە و داوایکرد هەردو حزب کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان و حکومەتی هەرێمیش بەردەوام بێت لە چاكسازییەكانی هێزی پێشمەرگە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×