گەورە کۆمپانیای ئەمازۆن بەهۆی فرۆشتنی بەرهەمەکانی گۆشتی گوێدرێژ سزا دەدرێت
  2023-02-26       537       

ناوەندی توێژینەوە لە ئەسپ و گوێدرێژ رایگەیاندووە، گەورە کۆمپانیای ئەمازۆن ئەو بەرهەمانە دەفرۆشێت کە ماددەی جەلاتینییان تێدایە کە لە پێستی گوێدرێژ دروستدەکرێن و بە ” egaw” ناودەبرێن.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن “فۆکس بزنس”ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەم بەرهەمە لە پزیشکی نەریتیی چینیدا بەکاردەهێنرێت و بەزۆری لە وڵاتانی ئەفریقای وەک کینیا و غاناوە هاوردە دەکرێت. 

لە داوایەکی یاساییدا ئەمازۆن تۆمەتبار دەکرێت بە پێشێلکردنی یاسای کالیفۆرنیا بە فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەی کە “گۆشتی گوێدرێژ”یان تێدایە، چونکە داوای قەدەغەکردنی ئەو بەرهەمانە کراوە، هەروەها بەپێی داواکە ئەگەر ئەمازۆن بەردەوام بێت لە فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە، رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار غەرامە بکرێت.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی “بروک” بۆ چاودێریکردنی ئەسپەکان، “بەکارهێنەرانی ئیجاو پێیان وایە کە چارەسەری خوێنبەربوون و سەرگێژخواردن و کەمخەوی و کۆکە دەکات و بۆ ئەو مەبەستە بەکاریدەهێنن”.

رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم مادەیە دەتوانرێت لە “خۆراک و خواردنەوە و بەرهەمە جوانکارییەکان”دا بدۆزرێتەوە کە ئەمازۆن دەیفرۆشێت.

ئەم داوایە لەسەر بنەمای یاسایەک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کە سەربڕینی ئەسپ و فرۆشتنی گۆشتەکانیان بۆ خواردنی مرۆڤ قەدەغە دەکات و سکاڵاکەش وا دایدەنێت کە گوێدرێژ هەمان یاسا دەیگرێتەوە و لە یەک خێزانن.

بەپێی شیکارییەک کە ماڵپەڕی ” Wired ” بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی هەزار بەرهەم پشکنینیان بۆ کراوە و جێلاتینی ئێجاو لانیکەم لە 15 بەرهەمدا دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی وایرێد، ئەمازۆن زیاتر لە جارێک تۆمەتبار کراوە بە کۆنتڕۆڵکردنی بەرهەمە لاوازەکانی و لە ساڵی 2019دا راپۆرتە میدیاییەکان دەریانخستووە کە هەزاران بەرهەمی ناپارێزراو و قەدەغەکراو لە ئەمازۆن دەفرۆشرێن، لەنێویاندا کارتۆنی شیری بەسەرچوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×