پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک پرۆسەکەی وەستاندبوو، حكومه‌تی عێراق؛ 154 خێزانی دیكه‌ی په‌نابه‌ر له كه‌مپی هۆلی سووریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و له كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا نیشته‌جێیان ده‌كات.
ئاوێنە: مایكل ئیریك كۆرێلا، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، ئاماده‌یی نیشاندانی ئەو خێزانانە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی عێراقی لە کەمپی هۆل.
ئەو جەنەراڵە ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ رۆڵی بنیاتنەر و بوێرانەیان لە دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه‌دا".
دەشڵیت: چاكسازی و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه به كۆمه‌ڵگه گرنگه، چونكه كه‌مپی هۆل ساڵانێكه خزمه‌ت به تیرۆریستانی داعش ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووباره بخرێنه ژێر پرۆسه‌ی چاكسازییه‌وه.