دەستەی گشتی گومرگی عێراق سەرجەم ناوەندو خاڵە گومرگییەكانی ئاگاداركردەوە كە رێگە لە هێنانە ناوەوەی هەمو جۆرەكانی خواردنەوە كحولییەكان بگرن.
ئاوێنە: دەستەی گشتی گومرگی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە راسپاردەیەكدا سەرجەم ناوەندو خاڵە گومرگییەكانیان ئاگاداركردۆتەوە كە رێگە بە هێنانە ناوەوەی هەمو جۆرەكانی خواردنەوە كحولییەكان بگرن.
جەختیشی كردۆتەوە كە راسپاردەكەیان پشتبەستوە بە یاسای داهاتەكانی شارەوانی كە لە ژمارە 4708ی ساڵی 2023 لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوكراوەتەوە.