راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ دوزشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئه‌نجام ده‌دات و، دواتریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.
ئاوێنە: زیا ناسری، راوێژكاری راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئه‌نجام ده‌دات".
زیا ناسری ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بێت، چونكه به‌شێكی به‌رچاوی بودجه بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌كان خه‌رج كراوه".
دوێنێش ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2023ی ئاماده‌كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كردووه بۆ تاووتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی.