مەسرور بارزانی: نیازپاكی سودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە
  2023-03-14       377       

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، لەدوای پێشوازیكردنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە فڕۆكەخانەی هەولێر، رایگەیاند، نیازپاكی سودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی لە تویتێكدا نوسیویەتی"بەخێرهاتنی محەمەد شیاع سودانی دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کوردستان، نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە."

سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتوشیەتی"پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە، بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو."

ئاماژەی بەوەشداوە "با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×