سەرپێچییەکی دیکە بۆ سزادانی شۆفێران زیادکرا
  2023-03-15       1086       


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر سەرپێچییەکی دیکەی شۆفێرانی بۆ لیستی سزاکان زیادکردووە و بە لێدان لە ترافیکلایتی سوور هەژماری کردووە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، “لە سیستەمی کامێرای سەر ترافیکلایتەکان، هەر ئۆتۆمبێلێک لە کاتی وەستان هەردوو تایەی دواوەی لەهێڵی (ستۆپ لاین) تێپەڕێت، کە ئەو هێڵە بە پانی شەقام دروست دەکرێت لەسەر ترافیکلایتەکان، ئه‌وا بەلێدان لە چرای سوور ئەژمار دەکرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەڵام ئەگەر تەنها دوو تایەی پێشەوەی بکەوێتە سەرهێڵەکە، بە سەرپێچی لێدانی چرای سوور بۆی ئەژمار ناکرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×