راوێژكارێكی باڵای سەرۆكی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات
  2023-03-15       656       

دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سەرۆكایەتی هەرێم بوچونی وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەنێوان 15/10 تا 15/11ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

ئاوێنە: دڵشاد شەهاب، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتیشی"بۆچونیشمان وایە كە رۆژێكی گونجاو دیاری بكەین لەو نێوانەدا بۆ هەڵبژاردن كە زۆر كاریگەری لەسەر دەوام نەبێت."

بەبڕوای دڵشاد شەهاب، دەبێ "دەرفەتێكی باش" بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش بدرێت بۆ ئامادەكاری چونكە "بەهۆی ئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار دەكرێت و ئەو پڕۆژانەی پێشكەشكراون، گۆڕانكاریین لە سیستمی هەڵبژاردندا، بۆیە كە گۆڕانكاری دەكرێت لانیكەم كۆمسیۆن شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەكاری."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×