سێ چالاكوانی بادینان ئازادكران
  2023-03-16       710       


ئەمڕۆ هەریەكە لە زیندانیانی سزادراوی بادینان شڤان سەعید، هەریوان عیسا و ئەیاز كەرەم ئازادكران.

ئاوێنه‌: بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەرسێ چالاکوانی بادینان، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا ئازادكران.

پێشتر بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان راگەیاندبو، هەریەك لە شڤان سەعید و هەریوان عیسا، ئەوراق و رێوشوێنەكانی ئازادكردنیان تەواوبودوە و چاوەڕوانی هاتنە دەرەوەیانین و دواتر هەردو چالاكوانەكە ئازادكران و بە كەسوكاریان شادبونەوە.

وتیشی، “تەنها ئەیاز كەرەم ماوە، ئەگەری هەیە شەو بە كەفالەت لای حاكم خەفەر ئازادبكرێت”.

ئەیاز كەرەم بەمدواییە دۆسیەیەكی لە بنكەی پۆلیسی كەسنەزان بۆ كراوەتەوە بە ماددەی 2ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، بەشدار حەسەن وای وت.

دەربارەی ئەوەی ئایا ئەو دۆسیەیە كێشە بۆ ئازادبونی دروستدەكات سەرۆكی تیمی پارێزەران وتی، بواری ئازادبونی بە كەفالەت تیایە و دەمێنێتەوە سەر بڕیاری دادوەری ئێشكگر.

بەڵام دواتر ناوبراو وتی، ئەیاز كەرەم-یش ئازادكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×