بافڵ تاڵەبانی: بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵك بەرپرسیارێتی ئێمەیە
  2023-03-16       533       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە كۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە عێراق، رایگەیاند، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامن و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵك بەرپرسیارێتی ئێمەن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبو، "دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم و عێراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو "كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان" و وتی، "هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامەو دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین."

سەرۆكی یەكتێتی وتیشی، "بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیەو بەهەمو شێوەیەك پێوەی پابەندین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×