چەقی بومەلەرزەكە لەنزیك هەڵەبجە بوەو گوڕەكەی 5.1 پلە بوە
  2023-03-16       763       

ئەمشەو پێنجشەممە، بومەلەرزەیەك بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی هەژاند، چەقی بومەلەرزەكە لەسەر سنوری نێوان باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان بوەو 17 كیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دور بوەو گوڕەكەی 5.1 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

ئاوێنە: بەپێی ناوەندیی ئەوروپی-دەریای ناوەڕاست بۆ تۆماركردنی بومەلەرزە چەقی بومەلەرزەكە لەسەر سنوری نێوان باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان بوە بەدوری 17 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی باكوری پارێزگای هەڵەبجەوە رویداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە گوڕی بومەلەرزەكە 5.1 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

بومەلەرزەكە جگە لە هەڵەبجە، لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر، كەركوك، ناوچەی گەرمیان، پێنجوێن و شارباژێر و بەشێكی پارێزگای دیالەو هەروەها لە مەریوان و چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان هەستی پێكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×