رۆژێك پشوو راگەیەندرا
  2023-03-17       1046       


بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە، عێراق پشووی فەرمیی راگەیاند.

ئاوێنه‌: لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 21ـی ئازاری بە پشووی فەرمی راگەیاند.

پشووەكە هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەگرێتەوە و رۆژی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.

دیاریكردنی رۆژی نەورۆز بە پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن لە عێراق لە كاتێكدایە، پشووی بەهارەی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان لە 11ـی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە و لە 24ـی ئازار كۆتاییدێت.

لەبارەی پشووی دامەزراوە و فەرمانگەكانیشەوە، رۆژانی 21، 22 و 23ـی ئازار بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە كراون بە پشووی فەرمی و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەزگاكان دەگرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×