نەورۆزی ئامەد بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچو
  2023-03-21       673       

نەورۆزی شاری ئامەدی باکوری کوردستان بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچو، لەئاهەنگەکەدا پەیامی سیاسی بۆ چارەسەری پرسی کورد دراو پۆلیسی تورکیاش گۆڕەپانی نەورۆزی گەمارۆ دا.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢١ی ئازار، جەماوەرێکی زۆر رویکردوە پارکی نەورۆز لەناوچەی رێزانی ئامەد. کە زۆربەیان ژنان‌و گەنجان بون. لە ئاهەنگەکەدا پۆستەری ژینا ئەمینی بە نوسراوی "بە تاڵی قژی ژینا ئەمینی ئێمە گوڕ بە تێکۆشانی ژنان دەدەین"‌و پۆستەرێکی کەمال کورکوت بە نوسراوی "کەمال کورکوت نامرێ" لەگۆڕەپانەکە هەڵواسرا بو.

ژنان و گەنجان بە ئاڵاکانی یانەی ئامەد، سەوزو سورو زەرد چوونە ناو گۆڕەپانەکەو دروشم بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری پەکەکە و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان دەوتەوە.

پۆلیسی تورکیا دەوروبەری گۆڕەپانی نەورۆزیان گەمارۆ داو تەلبەندێکی پێنج مەتر بەرزیان دانا بو، رێگەیان نەئەدا زۆرێک لەهاوڵاتییە کوردەکان کە جلوبەرگی کوردیان لەبەردابو بچنە نێو گۆڕەپانی نەورۆز.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×