2023-03-22   265     
هاوپەیمانیی ڕەنجو ئازادی بەسەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڕیاریدا هیچ کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید نەکات.
ئاوێنه: لەکۆنگرەیەکی ڕۆژناوانیدا، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، "ههدهپه هیچ كاندیدێكى بۆ پۆستى سهرۆكایهتى توركیا نابێت"، بەڵام ئەوەی ئاشكرانهكرد، کە پاڵپشتی کام كاندید دەکەن بۆ ئهو پۆسته، ئهردۆغان یان كهمال كڵیچدار ئۆغڵو.
ڕۆژی 18ی ئاداری 2023 وادهى هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیو پەرلەمانیو 19ی ئاداریش پێشکهشکردنی داواکاری بۆ كاندیدانى سەرۆک کۆمار دەستیپێکرد کە ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئادار کۆتاییدێت.
دوو كاندیدى سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار هەن، یەکێکیان ڕەجەب تەیب ئەردۆغانو ئەوی دیکەش كهمال کڵچدارئۆغڵوه.