دادگای تاوانەکانی دیالە ئەمڕۆ چوارشەممە چەندین سزای لەسێدارەدانی بەسەر پێنج تاوانبار بە تاوانی کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیان لەو رێزگایە دەرکرد.
ئاوێنه: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، "دادگای تاوانەکانی دیالە دو سزای لەسێدارەدانی بەسەر دو تاوانباردا دەرکردوە بە تۆمەتی ڕفاندن و کوشتنی هاوڵاتییەک بە مەبەستی بەدەستهێنانی پارەی نەختینەیی لە ناوچهی هبهب".
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەروەها سێ سزای لەسێدارەدانی دیکەی بهسهر سێ تاوانباردا سهپێنرا كه لە قەزای بەعقوبە تاوانێكی كوشتنیان ئهنجامداوه بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک.
له راگهیهندنهكهی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتوه، حوکمەکانی ئەو پێنج تاوانبارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی 4/1ی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە.
نیشانەکردن