شاباز زەمانی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركرا
  2023-03-22       1107       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەكانی ئاسایشی هەولێر شاباز زەمانی، گۆرانیبێژیان لەسەر سكاڵای ئافرەتێك دەستگیركرد.

ئاوێنە: میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە بڵاویانكردۆتەوە"ئێوارەی ئەمڕۆ 22/3/2023، هێزەکانمان لەسەر فەرمانی دادوەر هەڵساون بە دەستگیرکردنی (شاباز زەمانی) و ئێستا لامان بەندە".

سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕو"دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە دێت کە شاباز هەڵساوە بە بەکاهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتێک بە ناوی (س. ر. ص.)و ئافرەتەکەش سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×