ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەسرە، دەستگیرکردنی 95 سواڵکەری لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە سواڵکەرەکان هەموویان خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.
ئاوێنه: بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەسرە ئاماژەی بەوەشداوە، "لەو ژمارەیە 50 یان منداڵن و 30 کەسیان لەرەگەزی مێن و 15 کەسیشیان پیاوبوون، کە بەمەبەستی سواڵکردن هاتبوونە سەنتەری شاری بەسڕەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "سواڵکەرەکان لە هۆتێلەکانی ئەلئەشار (ئوم البروم)دا دەمانەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕادەستی دادوەر کراون، دادگای بەڕێزیش بڕیاری دەستگیرکردنیان داوە بەپێی مادەی پێنجەمی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە". یاسا، و هەڵمەتەکە بەردەوامە”.