بنكەیەكی ئەمریكا مووشەكباران كرا و بایدن هەڕەشە لە ئێران دەكات
  2023-03-27       594       

بنكەیەكی ئەمریكا مووشەكباران كرا و بایدن هەڕەشە لە ئێران دەكاتئومێد حسین ئازار 25, 2023 99 بینینهاوبەشی پێکردنبەرەبەیانی ئەمڕۆ بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە دێرەزوور لە سوریا مووشەك باران كرا و ژمارەیەك سەرباز و بەڵێندەری ئەمریكی بریندار بوون و سەرۆكی ئەمریكاش هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران دەكات.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (TR)ی ڕوسیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممه 25ی ئادار)‌، كێڵگەی كۆنیكۆ لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات لە دێرەزوور، كە گەورەترین بنكەی ئەمریكاییەكانە لە سوریا، بە 15 مووشەك هێرشی كراوەتە سەر.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویشی كردۆتەوە، ئاگر لە كێڵگەی كۆنیكۆ كەوتۆتەوە و ڕاپۆرتی پشتڕاستنەكراوە لەبارەی برینداربوونی سەرباز و بەڵێندەرانی ئەمریكاوە هەیە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، تۆپباران لە نێوان هێزەكانی سەر بە ئێران و هێزەكانی ئەمریكا له ‌سوریادا هەیە.بنكەكە‌ی ئەمریكا، هەردوو كێڵگەی غازی كۆنیكۆ و كێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لەخۆ دەگرێت، كە دوو گەورەترین كێڵگەی نەوت و غازن لە سوریا.

لای خۆشیەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران دەكات و دەڵێت: “ئەمریکا بۆ پاراستنی هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا بە تووندی گورز دەوەشێنین”.

جەختیشی كردەوە، ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا.

دووەم هێرشی سەر بنكەكانی ئەمریكا لەكاتێدایە، كە دوێنێ‌ هەینی 24ی ئاداری 2023، پێنتاگۆن لە تۆڵەی هێرشێکی ڕۆژێکی پێشتری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی لە نزیک حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، سێ پێگەی گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانی کردە ئامانج و لەو هێرشانەدا “لانیکەم 14 کەس کوژراون.”


 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×