سۆران عومه‌ر: گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیا كۆتایی هات
  2023-03-27       1227       


سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگربەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا.

ئاوێنه‌: سۆران عومه‌ر، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەم بڕیارەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگربەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ رەوانەی بەندەری جیهان دەکراو بابەتی ئەمنی تیادابوو ! ئەو گرێبەستەی کە نەپەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون.

ده‌شڵێت: "لەدەسەڵاتی هەرێمی كوردستانیش نەبووە گرێبەستێکی وەها لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات".

رۆژی 23ی ئازاری 2023، دەستەی ناوبژیوانی لە دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، توركیا و عێراقی لە بڕیاری تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردەوە، لە دوای بڕیارەكە كاتژمێر 12ی شەو هەینی، توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت، پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگا راگەیاند.

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەیش، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فه‌ڕەنسا كاریگەریی لەسەر په‌یوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا نابێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×