بۆ یەكەمجار لەمێژودا گەنجێكی موسڵمان سەركردایەتی پارتێكی مەزنی بەریتانیا دەكات
  2023-03-28       412       

ئا: كاوە ڕەش

 

دوابەدوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی پارتی نیشتمانی سكۆتلانداو سەرۆكوەزیران; خانمە نیكۆڵا ستۆرجۆن و كێبڕكێ بۆ جێگرتنەوەی سەرۆكی پارتەكەوەو سەرۆكوەزیرانی هەرێمی سكۆتلەندا، دوای دەنگدانی ئەندامانی پارتەکە، هەمزە یوسف، توانی بەدەنگی زیاتر لەسەدا پەنجاو دووی ئەندامانی پارتەكەی لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردن و دەنگداندا سەركەوێت و بڕیارە لەشوێنی نیکۆلا ستۆرجۆن ببێتە سەرۆکی (پارتی سۆسیالیستی)پارتی نیشتیمان سكۆتلەنداو سەرۆك وەزیری هەرێمی سکۆتلەندا.

 هەمزە یوسف، توانی لەکێبڕکێ بۆ پۆستی سەرکردایەتی پارتەكەی و سەرۆكوەزیران، لەهەردوو ڕکابەرەکانی (کەیت فۆربێس) و (ئاش ڕیگان) بەرێتەوە ئەویش دوای ئەو دابەشبوونە قووڵەی لەناو پارتەکەی بەرپا بوو بەهۆی مل ملانێكردنەوە بۆ ئەو پۆستە.

 هەمزە یوسف، وەك گەنجێكی تەمەن 37 ساڵە، دەبێتە یەکەم موسڵمان لەمێژووی بەریتانیادا، کەسەرکردایەتی پارتێکی گەورە بكات لەووڵاتە، كەسێیەم پارتە لەسەر ئاستی شانشینی یەكگرتوی بەریتانیایە.

هەمزە یوسف، بەڕەچەڵەك پاكستانییەو  باب و باپیرانی لەساڵانی شەستەكان وەك كۆچبەرو ئیشكەر ڕوویان لەبەریتانیا كردووەو دەڵێ، هەرگیز باوانی ئەوایان بەخەیاڵیدا نەهاتووە كەڕۆژێك نەوەكەیان بگاتە ئەو پۆستە پلە باڵایە.

لەكاتێكدا كە ئەوان هاتوون بۆ سكۆتلەندا، بەزەحمەت زمانی ئینگلیزیان زانیوە. ئەو ئێستا خێزاندارەو باوكی دووكچە.

لەدوای پشتڕاستکردنەوەی كەوەک سەرۆكێكی نوێ، هەڵبژاردنی بردۆتەوە، لەووتەیەكدا لەیاریگای مۆرایفیڵد، لەشاری ئەدینبۆرۆ هەمزە یوسف گووتی; كەگەورەترین شەرەف و دەستكەوتی ژیانم ئەوەیە، کەدەبێتە سەرۆك وەزیرانی یەکەمی داهاتوو لەسكۆتلەندا..

هەربەو بۆنەیەشەوە داوای لەحزبەکەی کرد، كەلەپشتیەوە بەیەكگرتووی بوەستن، دوای ئەو ماوەیەی كێبڕكێكردنی سەخت بۆ پۆستی سەرکردایەتی كردنی حزب و حوكمەت، هاوكات ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیەكگرتووی دەتوانن سەربەخۆیی "لەبەر دەرگا” بەدەستدەهێنرێت و بەڵێنیدا هەڵمەتێکی جدی دەستپێبکات بۆ بەدەست هێنانی مافی ڕیفراندۆمێكی دیكەو دەڵێ; ئێمە دەبینە ئەو نەوەیەی سەربەخۆیی بۆ سکۆتلەندا بەدەست بهێنین.

بەگرتنە دەستی ئەو پۆستە ئەو گەنجە موسڵمانە دەبێت ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی و بەربەستی سیاسی و یاسای و قەیرانی هەڵاوسانی ئابووری ببێتەوە، كەئێستا هەرێمی سكۆتلەنداو بەریتانیا پێیدا تێدەپەڕن.

لەوانە هەوڵدان بۆ تئپەڕاندنی یاسای گۆڕینی جێندەر و ڕێگادان بەڕیفراندۆمێكی دیكە كەهەردووكیان لەلایەن پارلەمانی بەریتانیاوە بلۆك كراون و ڕێیان پێنادرێت. لەلایەكی دیكەشەوە قەیرانی داڕمانی كەرتی تەندروستی سكۆتلەندا، كەئەو وەزیری تەندروستی بووە، تاكاتی وەرگرتنی پۆستەتازەكەیی و  قەیرانی هەڵاوسانی ئابووری هەرێمەكەی.

هەمزە یوسف، بەرلەگەیشتنی بەو پۆستە باڵایە، پێشتر پلەی وەیری دادو وەزیری گواستنەوەو وەزیری تەندروستی هەرێمی سكۆتلەندا هەبووە.

لەكاتی دیبەتی كێبڕكێكردنی بۆ سەركردایەتی پارتی نیشتیمانی سكۆتلەندا و كەسی یەكەمی سەرۆك وەزیران، ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنەی ڕكابەرەكانی بووە.

لەیەكێك لەدیبەتەكاندا تۆمەتبەریان دەكرد كە كاتێك ئەو پۆستی وەزیری گواسنەوەی هەبووە، هەرگیز شەمەندۆفێرەكان لەكاتی خۆیاندا نەگەیشتون،  وەكاتێكیش وەزیری تەندروستیە گەورەترین دەڕمان لەكەرتی تەندروستی دروست بووە، بۆیە بەگوتەی ڕكابەرەكانی، ئەو شیاوی پۆستی سەركردایەتی پارتی نیشتیمانی سكۆتلەنداو كەسی یەكەمی سەرۆكوەزیرانی هەرێمەكەی نیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×