ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی عێراق پابەند دەکات بە قەرەبووکردنەوەی تورکیا
  2023-03-29       664       

وەزارەتی وزەی تورکیا رایگەیاند، ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی، عێراقی پابەند کردووە بە پێدانی قەرەبوو بە ئەنقەرە لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی کە پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە رێگەی تورکیاوە.

ئاوێنە: وەزارەتی وزەی تورکیا لە رایگەیاند، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دانیناوە بە زۆرینەی داواکارییەکانی تورکیادا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو بڕە قەرەبووە بکات کە عێراق فەرمانی پێکرابوو بیدات.

دۆسیەکە پەیوەندی بە بانگەشەی عێراقەوە هەیە کە تورکیا رێککەوتنێکی هاوبەشی پێشێل کردووە بە رێگەدان بە حکومەتی هەرێم بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ساڵی 2014.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له دۆسیەکه رایگەیاند، دادگای نێوده وڵه تی رۆژی پێنجشەممه له بەرژەوەندیی عێراق بڕیاری دا و بەوپێیە دەبێت تورکیا قەرەبوو بداته عێراق که پەیوەستە به گواستنەوەی نەوتی حکومەتی هەرێم.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە بەرامبەر داواکارییەکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە عێراق کرێی بەرهەمهێنانی بۆرییەکە بدات.

لە رۆژی شەممەی رابردووەوە عێراق هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی راگرتووە کە رۆژانە 450 هەزار بەرمیل بووە بە پارێزگای کەرکوکەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×