وەزیری وزەی توركیا رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی لە دۆسیەی نەوتی هەرێمدا بە 1.4 ملیار دۆلار سزادرابێت
  2023-03-29       952       

فاتیح دۆنمەز، وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی لە دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا لە دادگای ناوبژیوانی پاریس بە 1.4 ملیار دۆلار سزا درابێت.

ئاوێنە: فاتیح دۆنمەز، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی ئەوەی كە دەوترێت توركیا لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس بە 1.4 ملیار دۆلار سزادراوە، وتی"'سزایەک بەو ژمارەیە جێگەی باس نییە. راپۆرتێکی گەورەی گشتگیر هەیەو هەندێک سزای پەیوەست بەوە جێگەی باسە. سزایەک نییە تاک لایەنە بێت. لە کۆی پێنج بابەت کە لەلایەن عێراقەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت چواریان رەتکراونەتەوەو یەکێکیان پەسەند کراوە."

وەزیری وزەی توركیا وتوشیەتی"ئێمەش بانگەشەو داخوازیمان هەبو، لە کۆی شەش داواکاریمان پێنجیان پەسەند کراون و یەکێکیان رەتکراوەتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا "ئەو سزایەی بە پشتبەستن بەوە دراوە، ئێستا لەلایەن هاوڕێیانمان و یاساناسانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. لەگەڵ حکومەتی عێراقدا رێککەوتنێکمان هەیە کە لە جێبەجێکردندایە. پێمان وایە بەپێی ئەو رێککەوتنە و ئەم راپۆرتەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی خستویەتەڕو دەورێکی بنیاتنەر دەبینین. کات ئەمە دەردەخات''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×