ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا نۆ پارچەی مێژوویی دێرین کە لەلایەن ئەمریکاوە پارێزرابوون رادەستی عێراق کرانەوە، کە نۆ لەوانە مێژووەکانیان بۆ سەردەمی بابلییەکان دەگەڕێتەوە.
ئاوێنه: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، “بە ئامادەبوونی عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق نۆ پارچەی شوێنەواریی رادەستی سەرۆکی دەستەی شوێنەوار کرانەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “حەوت لە پارچە شوێنەوارییەکان مۆرن و دەگەڕێنەوە بۆ شارستانییەتی بابلیەکان و شارستانی وادی رافیدەین و لەلایەن داواکاری گشتی نیویۆرکەوە رادەستکراونەتەوە، دووانەکەی دیکەش پارچەی عاجن و لە شێوەی رووخساری مرۆڤدان، لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکاوە رادەستکراونەتەوە”.