زاواکەی ئەردۆغان تۆمەتەکانی "بەقاچاغبردنی" نەوتی هەرێمى کوردستان رەتدەکاتەوە
  2023-03-30       954       

بەرات ئالبایراک، زاوای رەجەت تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا، کە تۆمەتی "بەقاچاغفرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانى" خراوەتە پاڵ، سکاڵا لەسەر ئەو میدیایانە تۆماردەکات، کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

ئاوێنە:  سینان گونەش، پارێزەری بەرات ئالبایراک، زاوای ئەردۆغان و وەزیری پێشووتری وزەی تورکیا، راگەیەندراوێکی لەبارەی تۆمەتبارکردنى ئالبایراک لە پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکردەوە.

گونەش دەڵێت، لە هەندێک هەواڵدا کە بە ناونیشانی "دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تورکیای سزادا" بڵاوکراونەتەوە، تۆمەتی "بێبنەما" ئاراستەی ئاڵبایراک کراوە. بەوهۆیەوە سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین و داوای قەرەبوو دەکەینەوە. 

پارێزەرەکەی ئاڵبایراک باسی ئەوەشی کرد، لە هەواڵەکاندا باسی بڕیاری دادگاکە لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام هەندێک کەسی لایەنگری "فەتحوڵلاچیەکان" کە لەسەر "دوژمنایەتیکردنی ئاڵیایراک خۆیان دەژین، هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە کە هەمووی دوورن لە راستییەوە".

دەڵێت، ئاڵبایراک هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە نەبووە کە کاریان لە بازرگانی نەوتدا کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×