ئەلمۆنیتۆر: حكومەتی هەرێم رازی نابێت سۆمۆ كۆنترۆڵی تەواوی نەوتەكەی بكات
  2023-03-30       810       

پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردۆتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان رازی نابیت كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ كۆنترۆڵی تەواوی نەوتی هەرێمی كوردستان بكات.

ئاوێنە: بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە لە دوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری راگەیاندوە، هێشتا ناكۆكی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا لەوبارەیەوە هەیەو گفتوگۆكان بەردەوام دەبن.

ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو، هەولێر رازی نابێت كۆمپانیای سۆمۆ بەتەواوەتی دەستبگرێت بەسەر نەوتی هەرێمی كوردستاندا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەبێت كۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە بكات و هەرێمی كوردستانیش پابەندبێت بەوەوە. وتیشی، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هەرێمدایە، بۆ دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر ڕێوشوێنەکانی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×