ئێران كوژرانی راوێژكارێكی سوپای پاسدارانی لە سوریا راگەیاند
  2023-03-31       617       

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، كوژرانی راوێژكارێكی سەربازیی خۆی لە سوریا راگەیاندو دەڵێت، ئەو راوێژكارە سەربازییە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لە دەوروبەری دیمەشق كوژراوە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی سوریا، رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل لە ڕێگەی موشەكەوە، پێگەیەكی لە نزیك دیمەشقی پایتەخت بۆردومان كردوە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە هێرشەكەدا راوێژكارێكی سەربازییان بەناوی "میلاد حەیدەری" كوژراوە.

سوپای پاسداران وێڕای ئیدانەكردنی هێرشە چەند بارەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا، وتویەتی"بێگومان رژێمی سەهیۆنی وەڵامی ئەم تاوانەی وەردەگرێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×