عەلی حەمەساڵح بۆ قوباد تاڵەبانی: بڵی هەڵەبوین یان راستبوین و نەوت نادەینە سۆمۆ
  2023-03-31       1080       

عەلی حەمەساڵح ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان، داوای پەیامێک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوت و بڕیارەکەی دادگای پاریس دەکات و رایدەگەیەنێت، "بڵێ، ئەوە ڕابردو هەڵەبوین.. نەخێر بڵێ: ڕاست بوین و نایدەینە سۆمۆ!".

ئاوێنه‌: عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "قوباد تاڵەبانی بەرپرسی یەکێتیە لە تیمی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەتە، ئەندامێکی سەرەکی ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گازە، لەسەرەتای ڕۆشتنی نەوت بە شێوەی سەربەخۆ لە 15ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2013 لە ئەنجومەنی وەزیران بوەو لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانی بوە، چەندینجار بۆ ئەم پرسە بەنەوتی کەرکوکیشەوە لەگەڵ تورکیاو عێراق گفتوگۆی کردوە".

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، "ئەوە هەفتەیەکە نەوتی هەرێم وەستاوە، چارەنوسی نەوت و ڕێککەوتن و موچە دیارنیە، هەمو کورد قسەی لەسەر دەکات، ئەوەی جێگای سەرنجە جێگری سەرۆکی حکومەت دێڕێکی نیە".

عەلی حەمەساڵح هەر لەو پەیامەیدا داو لە قوباد تاڵەبانی دەکات ،"بڵێ، ئەوە ڕابردو هەڵەبوین.. نەخێر بڵێ: ڕاست بوین و نایدەینە سۆمۆ!".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×