بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
ئاوێنە: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێکران و جەخت لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی کرایەوە بەشێوەیەک کە مافەکانی هەموولایەک پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای کارکردن بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە”.