دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەكەمی بودجە دەستی پێكرد
  2023-04-05       477       
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

كەمێك لەمەوبەر دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ بودجەی گشتی دەستی پێكرد.

ئاوێنە: دانیشتنەكەی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەكە بە ئامادەبونی 235 ئەندامی پەرلەمان دەستیپێكرد.

بریاربو سەعات 9ی ئەمشەو دانیشتنەكەی پەرلەمان دەستپێبكات، بەڵام زیاتر لە سەعاتێك دواكەوت و كەمێك لەمەوبەر دەستی پێكرد.

لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق دەستی كردوە بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×