400 ملیارەكە لە هەرێم دەسەندرێتەوە
  2023-04-06       894       

بەپێی ماددەیەك لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئەو 400 ملیارە لە هەرێم دەسەندرێتەوە كە عێراق بە قەرز پێی دابوو.

ئاوێنە:  شەوی ڕابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق كرا.

بەپێی ماددەی ٦١ لە پڕۆژەیاساكە وەزارەتی دارایی عێراق لەبەشە بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی كوردستان بڕی ئەو ٤٠٠ ملیارە دەداتەوە بە بانكی عێراقی بۆ بازرگانی كە بەگوێرەی بڕیاری ٣٣٣ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدرابوو.

مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ٣٣٣ رەزامەندی دا لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگەكانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×