له‌ كه‌ركوك نرخی كیلۆیه‌ك گۆشت بە 12 هەزار دینار دیاریكرا
  2023-04-06       498       


قایمقامیەتی کەرکوک نرخی گۆشتی دیاریكرد و بەپێی بڕیارەكە جگە لە كەمكردنەوەی نرخی گۆشت، بردنە دەرەوەی ئاژەڵ لە شارەكە قەدەغەیە.

ئاوێنه‌: بەپێی نووسراوی بڕیارەكەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی كەركوك، نرخی كیلۆگرامێك گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە بە 12 هەزار دینار دیاریكراوە و گۆشتی گوێرەکە بەبێ ئێسک كیلۆگرامێكی بە 15 هەزار دینار، هەروەها نرخی كیلۆگرامێك گۆشتی بەرخ بە 15 هەزار دینار دیاریكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “هەموو گۆشتفرۆشێک دەبێت تابلۆیەک لە بەردەم دوکانەکەیدا هەڵبواسێت و نرخی جۆرەكانی گۆشتی لەسەر بنووسێت”.

هەر بەپێی بڕیارەكەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی كەركوك، بردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی سنووری شاری کەرکوک قەدەغەیە.

له‌سلێمانی نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشت به‌ ٢٢ هه‌زار دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×