زیاتر لە 60 هەزار وانەبێژ دەکرێنە هەمیشەیی
  2023-04-09       473       

وەزارەتى پەروەردەى عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنى هەمیشەیی زیاتر لە 60 هەزار وانەبێژ و رایشیدەگەیەنێت؛ لە پلانیایندایە مەلەفى وانەبێژان بە تەواوەتى چارەسەر بکەن.

ئاوێنه‌: فەلاح قەیسى، بریکارى ئیداریی وەزارەتى پەروەردەى عێراق بە رۆژنامەى (سەباح)ـى نیمچە فەرمیی راگەیاند؛ ژمارەیەک وانەبێژى دیکە لەسەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتییەکانى رەسافەى دوو و کەرخى سێ و زیقار و واست و میسان جێگیر کراون و کراونەتە هەمیشەیی.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە بە دامەزراندنى ئەم 60 هەزار و 73 وانەبێژە و کردنیان بە هەمیشەیی، لە ئێستادا ژمارەى وانەبێژان گەیشتوەتە 171 هەزار.

دەشڵێت: وەزارەتى پەروەردەى عێراق پێداگرە لەسەر تەواوکردنى مەلەفى وانەبێژان  و کاردەکەن لە وردبینیکردنى وانەبێژاندا تا بتوانن لەورێگەیەوە کۆتایی بە کێشەى وانەبێژان بهێنن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 33 هەزار وانەبێژ لە قوتابخانەکان وانە دەڵێنەوە، لەو ژمارەیە 11 هەزار وانەبێژ لە پارێزگاى هەولێرن و 10 هەزار لە سلێمانى و 12 هەزاریش لە پارێزگاى دهۆک وانە دەڵێنەوە و موچەکانیشیان کەمترینى 250 هەزار و زۆرترینیشیان 400 هەزار دینارە و تا ئێستاش هیچ بەڵێنێک یاخود هەوڵێک بۆ بەهەمیشەییکردنیان نییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×