محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە سەردەمی رژێمی پێشوودا بەو پێیەی باوكی لە ریزەكانی ئۆپۆزسیۆندا كاریكردووە، دەستگیركراوە.
ئاوێنە: لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا، باوكی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری رەوانەی فەرەنسا كرابوو.
دەشڵێت، بەڵام پیاوانی رژێمی پێشوو رێگەیان نەدا چارەسەربكرێت و بە زۆر گەڕاندیانەوە بۆ عێراق و بەو دۆخە تەندروستییەیەوە، بە ئۆتۆمبێلێكی ئەمبوڵانس برا و لەسێدارە درا.