بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دابەزاندنی پارەی رسومات و سزای سەرپێچی و لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: لەمڕۆوە پارەی رسوماتی مامەڵەی ئۆتۆمبێل و سزای سەرپێچی بۆ نیوە کەمدەکەنەوە.
لەبەشێكی راگەیەندراوەکە، هاتوچۆی عێراق دەڵێت: "ئەم بڕیارە بۆ ماوەی حەوت رۆژە و ئەوانەشی سەرپێچییەکانیان ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە وەک خۆی دەمێنێتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم مانگەدا بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق گشتاندنی بە نوسراێک کردوە بۆ دابەزاندنی سەرجەم رسوماتی مامەڵەی ئۆتۆمبێل و تەنانەت دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ نیوە.