لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سلێمانی كرد‌و رایگه‌یاند، به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیای بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه شاندی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته سلێمانی و له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و په‌رله‌مانتارانی عێراق و لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه، كه تایبه‌ت بو به راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سلێمانی و هێرشه‌كه‌ی 7ی ئه‌م مانگه كه كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، دواتریش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، سه‌ردانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت بو به دو ته‌وه‌ر، یه‌كه‌میان راگرتنی گه‌شتی ئاسمانی توركیا بۆ سلێمانی و داخستنی ئاسمانی توركیا به‌ڕوی ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه سلێمانی، هه‌روه‌ها هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی رابردو بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، كه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه و بۆ كاری مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت، لیژنه‌كه پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی و پێیانوابو هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر سلێمانی هێرشه بۆ سه‌ر هه‌مو خاكی عێراق و كارده‌كه‌ن كه ئه‌و پێشێلكاریانه دوباره نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئومێد ده‌كه‌ن به حیمه‌تێكی باش و گفتوگۆیه‌كی شیاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی خۆجێی كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
دواتر عه‌باس الزاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق - سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح له كۆنگره رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌ردانی سلێمانیان كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چونه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه و راپۆرتی خۆیان له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پاڵ سلێمانیدا ده‌وه‌ستن له‌و هێرشه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێته خاكی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
ئێوارەی 7ی ئه‌م مانگه، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، كه ئامانجی هێرشه‌كه مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بو، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی رۆژئاڤای كوردستان رزگاریبو به سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه رۆژئاڤا، روداوەکەش لە ئاستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە.