وەزارەتی بازرگانی عێراق: لەبری ئارد سەمون دەدەینە هاوڵاتیان
  2023-04-13       815       

وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، بەم نزیكانە بەشێوەیەكی ئەزمونی دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەمون بەسەر هاوڵاتیاندا لەبری بەشە ئاردی مانگانەی پسوڵەی خۆراك. دەشڵێت، هاوڵاتیان بۆ ئەو كارە سەرپشكن و ناچار نین لەبری ئارد سەمون وەربگرن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە كۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی، ببەم نزیكانە لە چەند ناوچەیەكی بەغدا دەستدەكات بەو ئەزمونەو لەبری ئاردی بەشە خۆراك، سەمون دەداتە هاوڵاتیان و ئەوەش پڕۆسەیەكی سەرپشكانەیە نەك ناچاری و دەكەوێتە سەر خواستی هاوڵاتیان خۆیان كە ئارد وەردەگرن یان سەمون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئامانج لەو ئەزمونە سودوەرگرتنە لە بەشە ئاردی پسوڵەی خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان، چونكە بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بەشە ئاردەكەیان وەرناگرن و دەیفرۆشنەوە بە بریكارەكان و ئەوانیش بە نرخێكی زۆر هەرزان لە بازاڕەكانی ناوخۆ دەیفرۆشنەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەنگاوەكەی وەزارەتەكەیان بۆ ئەوەیە كە بڕێكی زۆر سەمون بگاتە هاوڵاتیان و هاوكار بێت لە روبەڕوبونەوەی بەرزیی نرخی سەمون.  

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×